فاینانشاڵ تایمز: سه‌رۆكی چین ره‌تی كردووه‌ته‌وه بایدن ببینێت
"بایدن پێشنیاری لووتكه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی چین، به‌ڵام نه‌یزانی به‌خێرایی وه‌ڵامی نه‌خێری ده‌درێته‌وه"

K24 – هەولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه سه‌رۆكی چین نایه‌وێت دیداری له‌گه‌ڵ ساز بكات، له پێناو ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
بایدن رایگه‌یاند، ئه‌مه راست نییه كه (شی جین) سه‌رۆك كۆماری چین له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ره‌تی دیداری له‌گه‌ڵ بایدن كردبێته‌وه.
رۆژنامه‌ی (فاینانشاڵ تایمز)ـی ئه‌مه‌ریكی، پێشتر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك بایدن داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌ی له سه‌رۆكی چین كردووه، (شی جین) رازی نه‌بووه، پێشتریش كۆشكی سپی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و رۆژنامه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌كاتی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین له‌لای بایدن ئاماده بوون، رایانگه‌یاندووه، كه سه‌رۆكی چین گرنگی زۆری به‌و پێشنیاره‌ی واشنتنی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی بایدن و شی جین، نه‌داوه.
جێی باسه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوانی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین (90) چركه‌ی خایاند، كه زیاتر جه‌خت له هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز، له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌یپێكردووه، بایدن پێشنیاری لووتكه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی چین، به‌ڵام نه‌یزانی به‌خێرایی وه‌ڵامی نه‌خێری ده‌درێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، كۆنه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین، په‌یوه‌ست به كۆڤید19، هه‌ردوو سه‌رۆكیش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، با ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو وڵات په‌ره نه‌سێنێ.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب