دۆخی كه‌بوودوه‌ند كوردانی سویدی هێنایه به‌رده‌م په‌رله‌مان
له‌وباره‌یه‌وه له سوید له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران وتووێژی كراوه

K24 – هه‌ولێر
لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی باڵای سوید، دۆخی مافی مرۆف لە ئێران یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان بوو. هاوکات رەوەندی کوردی لە سوید خۆپێشاندانێکیان بۆ بەردەم پەرله‌مانی ئەو وڵاتە رێکخست و نیگەرانی خۆیان لە دۆخی تەندروستی محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان، گەیاندە بەرپرسانی سوید.