سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی دەکات بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری پەروەردەی بەریتانیا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: شانازی بەو خزمەتەی نەدیم زەهاوی دەکەین، کە وەک وەزیری دابینکردنی ڤاکسین لە بەریتانیا و دەرەوەش پێشکەشی کردووە.
ده‌قی تویته‌كه‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
"ئەمشەو بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ هاوڕێم کاک نەدیم زەهاوی کرد، بە بۆنه‌ی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری پەروەردەی بەریتانیا پیرۆزبایم لێکرد. ئێمە شانازی بەو خزمەتەی زهاوییەوە دەکەین کە وەک وەزیری دابینکردنی ڤاکسین لە بەریتانیا و دەرەوەش پێشکەشی کردووە."
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) September 15, 2021
نه‌دیم زه‌هاوی، ته‌مه‌ن (54 ساڵ)، سیاسه‌تمه‌دارێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیایه، خێزانه‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی خانه‌قینن و له شاری به‌غدا له‌دایكبووه.
زه‌هاوی پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان) بووه و له‌گه‌ڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن، وه‌ك وه‌زیری دابینكردنی ڤاكسین ده‌ستنیشان كرابوو، دواتر له نوێترین گۆڕانكاری كابینه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیادا كرایه وه‌زیری په‌روه‌رده.
ناوبراو پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانه و له به‌ریتانیاش جگه له پۆستی وه‌زیری، چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی له بواری راژه‌ی گشتیی‌دا هه‌بووه.