مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە لیز ترۆس وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا دەکات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گۆڕانكاری له پۆستی وه‌زاری كابینه‌كه‌یدا كرد و "لیز ترۆس" ژنه دیپلۆماتكاری به‌ریتانیای له جێگه‌ی "دۆمینیک راب" كرده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته كرد و رایگه‌یاند، "بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پیرۆزبایی لە لیز ترۆس دەکەم. چاوم لەوەیە لەو بوارانەی، کە بەرژه‌وەندی هاوبەشمان هەیە، لەناویشیاندا سەقامگیری ناوچەکە پێکەوە کاربکەین".
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) September 15, 2021