فوئاد حوسێن بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو كرا
"فوئاد حوسێن بۆ به‌دواداچوون له لێكه‌وته‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا، سه‌ردانی ریاز ده‌كات"

K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئابووری و بازرگانی و رۆڵی كۆمپانیاكانی كه‌نداو له عێراقدا، گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
به داوه‌تێكی فه‌رمی سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه، كه بۆ یه‌كه‌مین جاره به‌غدا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ده‌كات، بۆ تاوتوێی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، فوئاد حوسێن بۆ به‌دواداچوون له لێكه‌وته‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا، سه‌ردانی ریاز ده‌كات، جیا له‌وه‌ش باس له هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی له بواره‌كانی ئه‌منی وئابووری و وه‌زه ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو جه‌خت له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، وێڕای پێكبه‌ستنی هێڵی كاره‌بای كه‌نداو له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ریاز گرێ ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی ئابووری و گه‌شه‌پێدان و دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان وڵاتانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، كه په‌یوه‌ستن به داواكارییه گومرگییه‌كان و بازاڕی كه‌نداو و یه‌كخستنی توانای ئابووری، تا ساڵی 2025.
وڵاتانی كه‌نداو له كۆبوونه‌وه‌ی خوولی (148) كه له مانگی (حوزه‌یرانی / یۆنیۆ)ـی رابردوو، ئه‌نجامیاندا، جه‌ختیانكرده‌وه سه‌ر روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تووندڕه‌وی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی پشتگیریكردنیان.
سه‌رچاوه ئیلاف