كازمی: بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ین
"هه‌موو چالاكییه‌ك بۆ هاندانی هاووڵاتی عێراقی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن، رێگه‌پێدراوه"
K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ئاماژه‌یپێكرد، كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ساز كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ته‌نیا (3) هه‌فته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ماوه، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌ستن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئاماده‌ن.
كازمی راشیگه‌یاند، هه‌موو چالاكییه‌ك بۆ هاندانی هاووڵاتی عێراقی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن، رێگه‌پێدراوه، بۆ گه‌یشتن به چاكسازی ئیداری و سیاسی.
روونیكرده‌وه، به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی كاندیدێك، ژیانێكی تازه له عێراق دروست ده‌كات، به‌هیواین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كاندا بێت و بتوانرێت ئه‌م دۆخه باشتر بكرێت.
ئاماژه‌یپێكرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه له عێراقه‌وه گوازراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه، كه پێكهاتووه له ملیاره‌ها دۆلار، له دوای 2003ـه‌وه خه‌ڵكانێك ئه‌و بڕه‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه مافێكی زه‌وتكراوی هاووڵاتیانی عێراقه.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی پاره‌ی عێراقییان گواستووه‌ته ده‌ره‌وه، له رێگه‌ی یاساوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ده‌درێنه دادگا.
ئاماژه‌یپێكرد، له تاران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی گفتوگۆمان كرد و گفتوگۆكانیش به‌رهه‌مداربوون، له‌گه‌ڵ تاران رێكه‌وتوون كه ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانی زیاد بكرێت.
سه‌رچاوه: واع