رووسیا پێشنیازی به‌ستنی لووتكه‌یه‌كی جیهانی ده‌كات
"تا ئێستا نازانین ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه به‌شداری ئه‌م لووتكه‌یه ده‌كات یاخوود نا"
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا، ئاماژه‌یپێكرد، كێشه‌یه‌كی زۆر له جیهاندا بوونی هه‌یه، پێویسته هه‌ر پێنج وڵاته هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه ئه‌نجام بده‌ن.
دیمتری بیسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا، راشیگه‌یاند، پێویسته كه‌شێكی وه‌ها رێكبخه‌ین، تا وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیار و بابه‌تی جددی بدرێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌م لووتكه‌یه رێكبخرێت.
روونیشیكرده‌وه، "تا ئێستا نازانین ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه به‌شداری ئه‌م لووتكه‌یه بكات یاخوود نا"، هه‌روه‌ها كات و شوێنی به‌ستنی هێشتا دیاری نه‌كراوه.
فلادمێر پووتن، سه‌رۆكی رووسیا له كۆڕبه‌ندی هۆلۆكۆست له ساڵی 2020 پێشنیاری به‌ستنی لووتكه‌ی وڵاته هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و چین)، كرد.
سه‌رۆكی رووسیا له نامه‌یه‌كی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی فیدڕاڵی رووسی( په‌رله‌مان)، داوایكردووه كه سه‌رۆكی هه‌ر پێنج وڵاتی ناووكی و ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن، ئه‌گه‌ر بێت و ره‌وشی كۆرۆنا رێگه بدات.
سه‌رچاوه: RT