یۆنان میوانداری لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا ده‌كات
"ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت"
K24 – هه‌ولێر:
یۆنان میوانداری لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا ده‌كات، كه جه‌خت له گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌منییه‌كان، دۆخی ئه‌فغانستان و ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا، ده‌كاته‌وه.
یانس ئیكۆنۆمۆ، گوته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاند، به ئاماده‌بوونی ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ر (9) سه‌ركرده‌ی باشووری ئه‌وروپا، له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كۆبوونه‌وه.
خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتووه له پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا و دوای تێكچوونی باردودۆخی ئه‌فغانستان و كۆنتڕۆڵكردنی كابول له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه.
ئه‌سینا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا گفتوگۆ ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كانی یۆنان و توركیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، كه له هاوینی ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی (1000) هێكتار له دارستانه‌كانی یۆنان، به‌م هۆیه‌وه له‌ناو چوون.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند، له‌م لووتكه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خرێته سه‌ر رێگه‌گرتن له بڕینه‌وه‌ی داری ئه‌و دارستانانه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنیان.
له لووتكه‌ی پێشووی وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا، كه پار ساڵ له كۆرسیكا (دوورگه‌یه‌كه له فه‌ره‌نسا) به‌ڕێوه‌چوو، داوا له توركیا كرا سیاسه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ توركیا باسی كۆچی به لێشاوی په‌نابه‌ران ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌فغانستان له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو.
یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات خۆی له كۆچی به لێشاوی په‌نابه‌ران بپارێزێت، كه له ساڵی 2015 له كاتی جه‌نگی سووریا، ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی هه‌مان حاڵه‌تی ئێستای ئه‌فغانستان بووه‌وه، كه به رێژه‌ی (%45)ـی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی روو له ئه‌سینا ده‌كه‌ن، ئه‌فغانین، به‌مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: ئیلاف