دوو جه‌نه‌ڕاڵ جیهانیان له هێرشی چه‌كی ناووكی پاراست
تره‌مپ ویستی وه‌ك هیتله‌ر بكات
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر سكوسیریف، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری رووسیی، له رۆژنامه‌ی نیزاڤیسیما گه‌زه‌ته، گوتارێكی به‌نێونیشانی ( دوو جه‌نه‌ڕاڵـی ئه‌مه‌ریكی و چینی، جیهانیان له هێرشی چه‌كی ناووكی پاراست).
نووسه‌ر رایگه‌یاند، جۆ بایدن ره‌تی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه شی جینی سه‌رۆكی چین نایه‌وێت دیداری له‌گه‌ڵ ساز بكات، به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان شی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه (90) ده‌قیقه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایدن، باسی له‌وه كردووه كه پێویسته واشنتن گوتاره توونده‌كانی به‌رامبه‌ر چین بگۆڕێت، میدیا فه‌رمییه‌كانی چین ئاماژه‌یان بۆ ناوه‌رۆكی گفتوگۆی (بایدن و شی) كردووه، رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و دۆخه‌ی دروستبووه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راشیگه‌یاند، له كتێبه‌كه‌ی (پۆپ ئیدوارد و رۆبه‌رت كۆستا)ـی هه‌ردوو په‌یامنێری رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، كه باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی هه‌ردوو جه‌نه‌ڕاڵ مارك مییللی ئه‌مه‌ریكایی و لی زووی چینی، كه له دوا ساته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامیان داوه، باس له‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به نیازه كرده‌ی سه‌ربازی دژی چین ئه‌نجام بدات، پێویسته په‌كیین ئاگادار بكرێته‌وه، كاتێك تره‌مپ به‌هه‌موو نرخێك ده‌یویست له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، هاوشێوه‌ی هیتله‌ر كه له‌ساڵی 1933 ئاگری له رایخستاگ به‌ردا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، مییللی پێی وابوو تره‌مپ به‌نیازی هێرشكردنه سه‌ر چین نه‌بوو، به‌ته‌نها ده‌یویست گورزێكی سه‌ربازی له دواكاته‌كانی بوه‌شێنێت.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: دوای ئه‌و رۆژه‌ی كه تره‌مپ به‌نیاز بووه هێرشی ناووكی بكاته سه‌ر چین، مییللی په‌یوه‌ندی به نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، پیلۆسی پێی راگه‌یاندووه كه تره‌مپ شێته، دواتر پیلۆسی داوای كردووه كه سه‌ركرده باڵاكانی پنتاگۆن كۆببنه‌وه، پێیان رابگه‌ینێت كه تره‌مپ به‌نیازه چه‌كی ناووكی دژی چین به‌كار بهێنێت، سه‌ركرده‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رایاندگه‌یاندووه، ته‌نیا سه‌رۆك ده‌توانێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌كار بهێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه فاسیلی كاشین، گه‌وره توێژه‌ری ئابووری رایگه‌یاند، لی زوو شینگی فه‌رمانده‌ی هاوبه‌ش له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی نهێنی چینی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی دركاند، كه جیهانی له گورزێكی ناووكی پاراست، چونكه له چین ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان بڕیار ناده‌ن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بڕیار له‌باره‌ی هێرشكردن و گورز وه‌شاندن بڕیار ده‌ربكه‌ن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم