خێزانی قوربانیانی بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول: داوای لێبوردن به‌س نییه
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له ماڵباتی ئه‌و 10 قوربانییه كرد كه به‌هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان به‌ئامانجی گرتن
K24- هه‌ولێر:
له( 29ی ئاب / ئۆگێست)ـی ئه‌مساڵ، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكایی، به گومانی داعشبوونی سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێلێكی ئه‌فغانی و پڕبوونی له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی، كه گوایه به‌نیازبوونه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بیته‌قێنێته‌وه، دواتر زانیارییه‌كان هه‌ڵه‌بوون، ده‌ركه‌وت خێزانێكی ئه‌فغانین و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه رایانده‌كرد، به ئومێدی رزگاربوون و دواجار ئه‌مه‌ریكا بۆردوومانی كردن.
فه‌رشاد حه‌یده‌ری، برازای شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه رایگه‌یاند، داوای لێبوردن كردن به‌ته‌نیا برینی ئێمه سارێژ ناكات، كاتێك ده‌بوایه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتبان رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵمان دانیشتبان و به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكایان گه‌یاندبا، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ماڵباتی ئێمه نه‌كردووه.
روونیكرده‌وه، له‌كاتی بۆردوومانی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ستابوو، پێویسته بێن و قه‌ره‌بووی ئه‌و ماڵباته بكه‌نه‌وه، داوای لێبوردن به‌س نییه.
جێی باسه له‌و هێرشه‌دا، (10) ئه‌فغانی كوژران، كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوێكی ناحكومی كاری كردووه، زۆربه‌ی قوربانیانیش له ریزی منداڵان بوون.
له‌مباره‌یه‌وه لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له ماڵباتی ئه‌و (10) قوربانییه كرد، به‌ڵام ئه‌وان دڵیان به‌م لێبوردنه ساده‌یه ئاو ناخواته‌وه، چونكه سه‌رنشینانی ئه‌و ئۆتۆمبێله قوربانین و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بوون، بۆیه داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه.
كینس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وكاته‌دا دیراسه‌ی به‌خشینی قه‌ره‌بوو ده‌كات بۆ ئه‌و ماڵباته و هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ی كه به‌هه‌ڵه له جه‌نگی ئه‌فغانستان كوژراون.
سه‌رچاوه: AFP