به‌ستنی ماسك به به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی درووستبوونی ئه‌كزیما
چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ماسك بپارێزرێین

K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "Stuff"ی نیوزله‌ندی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ستنی ده‌مامك به به‌رده‌وامی ره‌نگه بۆ هه‌ندێك كه‌س كاریگه‌ریی لاوه‌كی درووست بكات و ببێه هۆی درووستبوونی ئه‌كزیما، به‌گشتیش بۆ هه‌ندێك كه‌س هه‌ستیاری درووست ده‌كات.
پسپۆڕان ده‌سته‌واژی "Maskne" بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌مامك به‌كارده‌هێنن، كه به‌هۆی به‌ستنی به‌رده‌وامی ده‌مامك پێستی ده‌موچاو ده‌ڕووشێت، ره‌نگه ببێته درووستی ئه‌كزیما و كێشه‌ی هه‌وكردنی ده‌ماره‌كانیش سه‌رهه‌ڵبدات، به‌گشتیش ئه‌گه‌ری درووسبوونی هه‌ستیاری به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌یه.
شا‌رلۆت شێرمان، خاوه‌نی نۆرینگه‌ی "Face Therapy" له شاری نیو بیلامۆس-ی نیوزهلهندی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆر جار نه‌خۆش له‌سه‌ره‌ده‌می كه‌ره‌نتینه‌دا ده‌هاتنه لامان و باسی رووشانی پێستیان ده‌كرد، به‌هۆی به‌ستنی ده‌مامكه‌وه.
گوتیشی: ئه‌و مادده‌یه‌ی له درووستكردنی ده‌مامك به‌كارهاتووه، به هه‌ندێك پێست هه‌ستیاری درووست ده‌كات، بۆیه رێنماییم بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه هه‌ستیارییان هه‌یه، پێویسته ئه‌و جۆره ده‌مامكه به‌كاربهێنن، كه له لۆكه درووستكراوه، به‌جۆرێك له‌سه‌ر لووتیان دابنێن، كه نه‌بێته هۆی رووشانی پێست.
شا‌رلۆت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویست ده‌مامك بۆكاتێكی دیاریكراو به‌كاربهێنین، لانی كه‌م، رۆژی جارێك دهمامكهكهمان بگۆڕین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مامك ته‌ڕ بێت، پێویسته زوو ده‌مامكه‌كه بگۆڕین و دانه‌یه‌كی دیكه به‌كاربهێنین.
ئه‌و پسپۆڕه ئاشكرای كرد، ده‌كرێت ده‌مامك بشۆردرێت، به‌ڵام به مادده‌یه‌كی وا نه‌بێت، كه بۆنداربێت، یان ببێته هۆی درووستبوونی هه‌ستیاری، بۆ پیاوانیش ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كرێت، كه سمێڵیان كورت بكه‌نه‌وه، تا ده‌مامك به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌سه‌ر ده‌موچاویان جێگیر بكرێت و نهبێتهی هۆی دزه‌كردنی هه‌وا.
ئاشكراشی كرد، نابێت له‌كاتی كورتكردنه‌وه‌ی سمێڵ زیاده‌ڕه‌وی بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی پێست، بۆیه ده‌بێت هاوسه‌نگی رابگیرێت، هه‌رچه‌نده ده‌موچاو له‌سه‌ر به‌ستنی ده‌مامك رانه‌هاتووه.
شا‌رلۆت سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه، هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌مامكی گونجاو نابه‌ستن، كه قه‌باره‌ی بۆ ده‌موچاو رێك بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مامك به قه‌باره‌ی ده‌موچاو نه‌بێت، ئه‌وا تووشی كۆرۆنا ده‌بین.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، پێویسته گرنگی به پاكوخاوێنی ده‌م بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ستنی ده‌مامك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌متر ئاو بخۆینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌م تووشی وشكبوونه‌وه ببێت.
د.ی