بۆچی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا زیاتر له ژنان ده‌رده‌كه‌وێت؟
توێژینه‌وه‌یه‌ك جیاوازییه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگری ژنان و پیاوان روونده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده پسپۆڕان پێیانوایه ڤاكسینی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ڤاكسینه‌كانی دیكه جیاوازی نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌ندێك راپۆرت ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، تووشی كاریگه‌ریی لاوه‌كی ڤاكسینه‌كه بوون.
ماڵپه‌ڕی "Boldsky" بڵاویكرده‌وه، ژانه‌سه‌ر، ئازاری جه‌سته، سكچوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ، له‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كییانه بوون، كه به‌هۆی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆناوه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك تووشی بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك لایه‌نێكی باشی ڤاكسینه‌كه سه‌یركراوه، كه به‌رگری له‌ش كاردانه‌وه‌ی بۆ ڤاكسینه‌كه هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ژنان زیاتر تووشی ئه‌و كێشه‌یه بوون و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌یان لێ به‌ده‌ركه‌وتووه، كه ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی لێئاگاداركراوه‌ته‌وه، تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه، كه پیاوان كه‌متر باسیان له‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه كردووه.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ریی لاوه‌كی ڤاكسینی كۆرۆنا كراوه، كه زیاتر له ژنان ده‌ركه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه بووه، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگری له ژنان زۆر زیاتر بووه، به‌راورد به به‌رگری له‌شی پیاوان.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه جه‌سته‌ی ژنان زیاتر له رووی ته‌نۆچكه‌ی به‌رگرییه‌وه لاوازه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ڤاكسینه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزا و زه‌ردووی و نه‌خۆشی سه‌گ و هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری A و B كه‌متره.
به‌هۆی به‌رزی ئاستی هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین له جه‌سته‌ی مێیینه، كه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری، وایكردووه كاریگه‌ریی لاوه‌كی له‌سه‌ر پرۆجسترۆن و تستۆسستیرۆن و ته‌نانه له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كانیش درووست بكات.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كرد، كاتێك ئه‌سترۆجین گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، شانه‌كانی به‌رگری ده‌گۆڕێن و زیاتر ته‌نۆچكه‌ی به‌رگری ده‌رده‌ده‌ن و رووبه‌ڕووی ڤاكسینه‌كه ده‌بنه‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ئاماژه به‌وه كراوه، كه ژنان زیاتر بۆ پێدانی زانیاری و ئاشكراكردنی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان چالاكن، به‌راورد به پیاوان، كه كه‌متر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا هه‌مان ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه‌یان هه‌یه و نایدركێنن.
زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه جه‌سته‌ی ژنان زیاتر توانای هه‌ڵمژینی ده‌رمان و به‌رگریكردنیان هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له پیاوان وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌یه.
د.ی