سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان ده‌ستیپێده‌كاته‌وه‌

له‌مه‌ودوا سزادراوانی چاكسازییه‌كان ده‌توانن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن

سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (20ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاردرا، به‌ ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی،‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان و پێدانی مۆڵه‌ت به‌ سزادراوان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.

له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا  مۆڵه‌تپێدانی سزادراون وه‌ستێنرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری سزادراوان ره‌گیرا، به‌ڵام به‌هۆی دابینكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر ڤاكسینی كۆرۆنا و پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مڕۆه‌وه‌ رێگه‌ به‌ سزادراوان ده‌دات مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و كه‌سوكاره‌كانیشیان ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن.

نووسراوی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
نووسراوی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی