زانکۆ و پەیمانگە شوێنەوارییەکانی ئەوروپا دەگەڕێنەوە هه‌رێمی کوردستان

"زانکۆی (پیزای ئیتاڵی) بەنوێنەرایەتی دكتۆر (ڕاکۆ پەڵماڕۆ) داوای مۆڵەتی هەڵکۆڵین دەکەن لەگردی مەتراب لەناحیەی قوشتەپەی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر"

تیمی لێكۆڵه‌رانی شوێنه‌وارناسی
تیمی لێكۆڵه‌رانی شوێنه‌وارناسی

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌یپێكردووه‌، ئه‌مڕۆ(20ی ئەیلوول)، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار، پێشوازی کرد لە دووشاندی ئەوڕوپایی، زانکۆیی (ماکسیملانی ئەڵمانی  بەنوێنەرایەتی پرۆفیسۆر کاری ڕادنەر) و (زانكۆی پیزای ئیتاڵی).

راشیگه‌یاند، ڕێکەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری كوردستان و زانکۆی ناوبراو لەگردی ڕۆستەم به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئەنجام دانی کاری هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە پێنجەم وەرزی کارکردنیاندا.

روونیشیكرده‌وه‌، زانکۆی (پیزای ئیتاڵی) بەنوێنەرایەتی دكتۆر (ڕاکۆ پەڵماڕۆ) کە داوای مۆڵەتی هەڵکۆڵین دەکەن لەگردی مەتراب لەناحیەی قوشتەپەی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی هەموو هاوکارییەکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دووپات کردەوە بۆ دووبارە گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی کارکردنی بواری شوێنەواری لەهەرێمی کوردستان.

ڕێکەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری كوردستان و زانکۆی
ڕێکەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری كوردستان و زانکۆی ماکسیملانی ئەڵمانی
Fly Erbil Advertisment