رۆژانی سێشه‌ممه ئومێد سه‌باح گوێ له سكاڵا و داواكاری خه‌ڵك ده‌گرێت
بۆ گه‌یاندنی سكاڵا، داواكاری و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت رۆژانی سێشه‌ممه سه‌ردانی سه‌رۆكی دیوانی حكومه‌ت بكه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كێشه و داواكاری و سكاڵایان هه‌یه و ده‌نگیان ناگاته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌مه‌ودوا ده‌توانن رۆژانی سێشه‌ممه سه‌ردانی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن و له‌وێ ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوان له پرسگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاوی پێیان ده‌كه‌وێت و گوێ له سكاڵا و داواكارییان ده‌گرێت.
سایتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه "ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه له پرسگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، چاوی به هاووڵاتیان بكه‌وێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سایتی حكومه‌تدا هاتووه: "ئومێد سه‌باح له پرسگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نزیكه‌وه گوێی بۆ داواكاری و مامه‌ڵه‌ی دەیان هاووڵاتی راگرت".
میدیای ره‌سمی حكومه‌ت له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه رایگه‌یاندووه، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی دیوان زیاتر ئاسانكارییكردنه بۆ هاووڵاتیان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چاودێریكردنی چۆنیه‌تی راییكردنی ما‌مه‌ڵه‌كانیانه تا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت له كاتی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بۆیان چاره بكات".
پێشتریش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كاتی بۆ گوێگرتن له سكاڵا و داواكاری هاووڵاتیان ته‌رخانكردووه و له ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی حكومه‌تیش، به‌شێك له وه‌زیره‌كان رۆژێكیان ته‌رخانكردووه بۆ گوێگرتن له سكاڵای هاووڵاتیان.