بايدن: لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و هێزی سه‌ربازیش دوا بژارده‌مان ده‌بێت
بایدن ئاراسته و سیاسه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكای دیاریكرد.. باسی جیهانێكی نوێ ده‌كات.. جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ هێزی سه‌ربازی نابات، ته‌نها وه‌ك دوا بژارده نه‌بێت و گوتیشی: دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان، واشنتن خواستی بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێی دیپلۆماسی هه‌یه.
له گوتارێكی گشتگیردا له‌به‌رده‌م خولی 76ـه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له ویلایه‌تی نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بایدن ئاراسته‌ی سیاسه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكای دیاریكرد و گوتی: "ئێستا ئێمه له ساتێكداین، كه پڕه له هیوا و ده‌رفه‌ت"، وێڕای ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنای وێرانكه‌ر به ئێمه گه‌یشتوون.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، "ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان به‌ره‌و ئایندیه‌كی سه‌لامه‌ت و پێشكه‌وتووتر و له بری شه‌ڕ و جه‌نگ، زیاتر گرنگی به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كانی داهاتوود ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك كه به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ته‌نها بۆ كاتی پێویست بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا پێشینه‌مان به بونیاتنانه‌وه‌ی هاوپهیمانێتییهكانمان و ژیاندنه‌وه‌ی شهراكهتهكانمان داوه، كه بنه‌مای ئاسایش و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه".
هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه، واشنتن هه‌وڵ بۆ چوونه ناو جه‌نگێكی نوێی سارد و جیهانێكی به‌ش به‌شكراو به‌سه‌ر كوتله‌ی جیاوازدا نادات.. ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك كار بكات، كه پابه‌ند بێت و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بدات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له بواره‌كانی دیكه‌دا ناكۆكی زۆر قووڵیشمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، له‌ڕووی ئه‌و وڵاته به‌هێزانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه هه‌وڵ بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر وڵاته لاوازه‌كان ده‌ده‌ن.
وه‌ك هۆشدارییهكیش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئه‌وانه‌ی كاری تیرۆرستی له دژی ئێمه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ڵامی گونجاو وه‌رده‌گرن" و جه‌ختی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆر كرده‌وه، چ له‌لایه‌ن وڵاتێكی بچووكه‌وه بێت یان گه‌وره، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریش هه‌موو رێگه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، له‌وانه‌ش كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوان بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست:
له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا بایدن دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكا هێشتا پابه‌نده به رێگریكردن له ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی" و گوتی: "واشنتن به‌ته‌واوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، ئه‌گه‌ر ئێران گه‌ڕایه‌وه بۆ پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه".
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كرده‌وه، كه به بۆچوونی خۆی، ئه‌مه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین.
هاوكات جۆ بایدن به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه داراییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی ژینگه دوو ئه‌وه‌نده لێ بكات و گوتی: ئیداره‌كه‌ی كار له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی 100 ملیار دۆلاری دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابین بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی ژینگه و ئاسایش، شه‌راكه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئوسترالیا و هیندستان نوێ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك پابه‌ندبوونی دیكه له‌چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت و گوتی: بۆمب و گوللـه ناتوانن له كۆڤید – 19 بمانپارێزن و جه‌ختی كرده‌وه، "ئایندهی ئێمه پشت به كاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌به‌ستێت و پێویسته رووبه‌ڕووی بژارده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینه‌وه و كار بۆ كۆتاییهێنان به په‌تای كۆرۆنا له هه‌موو شوێنێك بكه‌ین".
هۆشداری له‌باره‌ی جیهانێكی به‌ش به‌ش كرا‌و:
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئه‌مه‌ریكا و چین كرد، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، جیهان به‌ره‌و دابه‌شبوون و جه‌مسه‌رگیری هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌م گوتانه‌ی كۆتێرێس له‌میانه‌ی گوتاری كردنه‌وه‌ی كاری كۆمه‌ڵه‌كه‌دا هاتوون و گوتی: "له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه و هیوا، ئێمه پێویستیمان به هاوكارییه، پێویستمان به لێكتێگه‌یشتن و دانوستانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه پێویستمان به وه‌به‌رهێنانه له بواری پارێزگاریكردن و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی. ئێمه پێویستمان به پێشكه‌وتن هه‌یه له بواره‌كانی راماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رده‌وامبوونمان له هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر. ئێمه پێویستمان به كاركردنه له‌پێناو رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ".
له‌كاتێكدا گۆتێرێس له دواین ساڵی ویلایه‌تی یه‌كه‌میدایه له سه‌ركردایه‌تیكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌تی دووه‌م له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ساڵی داهاتوو ده‌ستپێ ده‌كات، له ساڵی 2018 گۆتێرێس هۆشداری له‌باره‌ی دابه‌شبوونی چینی – ئه‌مه‌ریكیی دابوو، له ساڵی 2019ـه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی دابه‌شبوونی گه‌وره كرده‌وه، له ساڵی 2020ـیش پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سارد له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چینی كردبوو.
خولی ئه‌مجاره‌ی كاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌رۆكی زیاتر له 100 وڵات و حكومه‌ت تێیدا به‌شدارن، وێڕای به‌شداریكردنی ده‌یان وه‌زیر، تا رۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B