بڕیاری نوێی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق
"وه‌ك راهێنه‌ر و هاوكار بۆ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ده‌مێننه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
نزیكی كه‌متر له دوو مانگ ماوه رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانی به‌غدا و واشنتن بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردن، كه به‌شێكی جه‌خت له كشانه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا و سه‌ربازانی هاوپه‌یمانی ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، واین ماروتو، گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ رۆڵی هاوپه‌یمانی له عێراق دووباره رێك ده‌خرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، پابه‌ند ده‌بین به هاوكارییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بۆ ئه‌مه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی پاڵپشتی عێراقێكی سه‌قامگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌و لێدوانانه‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دوای ئه‌وه دێت، كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كشانه‌وه‌ی (3) یه‌كه‌ی سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له عێراق راگه‌یاند.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایه، كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی سوپای بیانی خاكی عێراق جێده‌هێڵن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه ده‌توانن وه‌ك راهێنه‌ر و هاوكار بۆ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه، بمێننه‌وه.
خه‌فاجی روونیكرده‌وه، رێكه‌وتنی ستراتیژی جه‌خت له مانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كات، بۆ بواری مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازانی عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له بواره‌كانی چه‌كداری و فڕۆكه‌وانی، كه بێگومان ئه‌مانه كاتی پێویستی ده‌بێت.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، پنتاگۆن بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا (2000) سه‌ربازی فیرقه‌ی پیاده‌ی (4)، وه‌ك راهێنه‌ر له شوێنی لیوای شه‌ڕكه‌ری (256)ـی تایبه‌ت به هێزی پاسه‌وانی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا، له عێراق بڵاوه پێده‌كات، ئه‌میش له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراقدا به‌لای كه‌م (9) مانگ ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت