وێستگەیەکی کارەبا لە هەولێر بەکارخرا
10 گەڕەكی شاری ھەولێر لە پڕۆژەكە سوودمەند دەبن

K24 - هه‌ولێر:
بەمەبەستى کەمکردنەوەى گوشارەکان و بارزۆرى بگۆڕەکانى کارەبا لە بەشی باشووری شارى هەولێر، وێستگەیەکی دیکەی کارەبا لە هەولێر خرایە کار، وێستگەکە بڕی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلاری تێچووە و لەلایەن کۆمپانیای زاگرۆسەوە جێبەجێ کراوە، وەزیری كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، زیاتر لە 80%ی ویستگەكانی گۆڕینی كارەبا تەواو بووە و تا مانگى شوباتی ساڵى داهاتووش پێوەرى زیرەک بۆ هەموو ماڵێکی هەرێمی کوردستان دەبەسترێت.
ھەوڵەكانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەرھەمھێنانی زیاتری كارەبا بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا وێستگەكانی گواستنەوەی كارەبای لە ناو گەڕەكەكانی ھەولێر و دەوروبەری زیادكردووە، بۆ كەمكردنەوەی گوشار و بارزۆری سەر بگۆڕەكان، وێستگەی نووسەرانی ھەولێر كەوتە كار، بەمەش نزیكەی 10 گەڕەكی شاری ھەولێر لە پڕۆژەكە سوودمەند دەبن.
كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا گوتی: "وێستگه‌یه‌كی 25 مێگاواتی مۆبایلمان خسته‌كار، به‌مه‌ش توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 189 مێگاوات كاره‌با، كه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی نزمبوونه‌وه‌ی ڤۆڵتیه و بارزۆریش له‌سه‌ر وێستگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه".
وەزارەتی كارەبا بەردەوام ھەوڵی زیادكردنی بەرھەمھێنانی كارەبا دەدات و تا ئێستا 615 مێگاوات كارەبای زیاتر خراوەتە تۆڕی نیشتمانییه‌وه، ئەم جۆرە وێستگانەش یارمه‌تیده‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با ده‌بن تا به‌شێوه‌یه‌ك بگاته هاووڵاتیان، ڤۆڵتییه‌كه‌ی دانه‌به‌زێت.
فارس میرخان، بەڕێوبەری گواستنەوەی كارەبا گوتی: "وێستگه‌كه بڕی 13 ملیۆن و 182 هه‌زار دۆلاری تێچووه، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارزۆرییه‌ی له‌و سنووره هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمیش توانای به‌رهه‌مهێنانی بڕی 7 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، ئه‌و وێستگانه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی كاره‌با به‌كاردێن و بۆ ئه‌وه‌یه بارزۆری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌كه كه‌مبكاته‌وه".
لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، بڕێ 615 مێگاوات کارەبای زیاتر له پێشوو بەرهەمهێنراوە، 80 ملیار دینار بۆ وێستگەکانى گۆڕینى کارەباش تەرخانکراوە، 130 هەزار پێوەرى زیرەکیش بەستراون و تا مانگى 2ـى ساڵى داهاتووش پێوەرى زیرەک بۆ هەموو ماڵێکی هەرێمی کوردستان دەبەسترێت.
د.ی