حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه
"رێژه‌ی چاكبوونه‌وه به‌رزه"
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا (911،320) هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، (950،418) هاووڵاتیش ناویان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، تۆمار كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، زۆربه‌ی هاووڵاتیان ڤاكسینی ڤایزه‌ری ئه‌مه‌ریكییان به‌كار هێناوه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌رزتر بێته‌وه.
به‌پێی دواین ئاماری كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا (5764) كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ماوه‌ی رابردوودا (323،712) كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوونه، (289،700) كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه و په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ڤاكسین هه‌یه.