زاخارۆڤا: به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا دوو روون و هه‌موومان ئالان كوردیمان له یاده
ئه‌وان نه ویژدانیان هه‌یه و نه یادگه
![ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Sep-2021/1632479744K245647634653254.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستیان له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه دوو رووانهیه.
زاخارۆڤا گوتی: ئه‌و دوو وڵاته پرسی په‌نابه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جیۆسیاسی خۆیان و به‌رپا كردنی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده له دژی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌كار ده‌هێنن.
گوتیشی: ئه‌وان نه ویژدانیان هه‌یه و نه یادگه، له به‌ری فه‌ره‌نسای كه‌ناڵی به‌ریتانی تا دێت ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌وێ گیریان خواردووه زیاتر ده‌بێت و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت به مه‌له بگه‌نه به‌ریتانیا، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه هیچ كاریگه‌ری له خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه درووست ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌مووان چیرۆكی ئالان كوردیمان له یاده كاتێك ته‌مه‌نی 3 ساڵ بوو له 2015 بووه قوربانی كاره‌ساتی كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش به هۆی سیاسه‌ت و ره‌فتاری تاوانكارانه‌ی خۆرئاواییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا هاتووه‌ته ئاراوه.
روونیشیكرده‌وه، كاتێك جیهان بینی چی به‌سه‌ر ئالان كوردیدا هات، ئه‌و كاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا لۆران فابیۆس، داوای ده‌كرد، په‌نابه‌ران به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا دابه‌ش بكرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه ئێستا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌نابه‌ران وه‌ربگرن، به‌ڵام پێشتر بێ ره‌حمانه وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی سوریایان به‌كار ده‌هێنا بۆ بره‌ودان به به‌رژه‌وه‌ندییه جیۆسیاسییه‌كانیان و كاره‌ساته‌كه‌یان كردبووه چه‌كێكی سیاسی بۆ شه‌ڕی میدیاییان له دژی دیمه‌شق.
سه‌رچاوه: RT