هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و حوسییه‌كان خرانه لیستی ره‌ش
له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر یه‌ك له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، ده‌خاته لیستی ره‌شی رێكخراوه‌كه، كه تایبه‌ته به‌و وڵات و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی منداڵاندا ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به به‌شداری 35 وڵات، له مانگی ئادار/ مارسی 2015 به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، له دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه ئێران پاڵپشتی راسته‌وخۆیان ده‌كات، پێكهێنرا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی خۆیدا، ره‌خنه‌ی "توند"ی ئاراسته‌ی له‌لایه‌نه به‌شداره‌كان گرتووه له شه‌ڕی یه‌مه‌ن و به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، وه‌ك لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵان و مافه‌كانییان كراوه.
وێڕای تۆمه‌تباركردنی لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ به بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كان، له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌وه‌ته‌ی مانگی ئادار/ مارسی رابردوو، پێكهێنراوه، سه‌دان منداڵ گیانییان له‌ده‌ستداوه، هاوكات دووپاتی ده‌كاته‌وه كه حووسییه‌كان ده‌ستییان له به‌چه‌كداركردنی منداڵان له ریزی گرووپه چه‌كدارییه‌كانییاندا، نه‌پاراستووه.
لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن، له هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، لایه‌نگرانی عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی له‌لایه‌ك و لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، حووسییه‌كان به پاڵپشتی راسته‌وخۆی ئێران، پێكهاتووه.