روونکردنەوەیەك لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانەوە
"كۆبوونه‌وه‌ی (السلام والاسترداد) به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه"

K24 - هه‌ولێر:
دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی له هه‌ولێر بە ناوى (السلام والاسترداد) ئه‌نجام دراوه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بە هیچ شێوەیەك ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه‌ین.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
له‌بارەى کۆبوونەوەیەك، کە دوێنێ هەینى (24ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، رایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه.
دووپاتى دەکەینەوە، کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە.
داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین، که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
25/9/2021