كارلۆس پۆجدیمۆنت: له شه‌ڕكردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا به‌رده‌وام ده‌بم
"ئیسپانیه‌كان بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکه‌ن دادگاییم بکەن و سزام بدەن"

K24- هه‌ولێر:
کارلۆس پۆجدیمۆنت، سەرۆکی پێشووی هه‌رێمی کەتەلۆنیا جه‌ختیكرده‌وه: لە هه‌وڵه‌كانی بۆ شەڕکردن لەپێناو سەربەخۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا بەردەوام دەبێت.
ئه‌م گوتانه‌ی پۆجدیمۆنت له‌كاتی سەردانی بۆ بۆنەیەکی تایبەت بە کولتووری کەتەلۆنیا لە ئیتالیا هاتوون و کاتێك گه‌یشته ناو فێستیڤاڵەکە، هەمووان بە چەپڵەڕێزان و جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێ‌كرد، پۆجدیمۆنت گوتی: ئیسپانیه‌كان بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکه‌ن دادگاییم بکەن و سزام بدەن، بەڵام هیچ شتێك نەگۆڕاوە و دەبینن من ئازادم و لە شەڕکردن بۆ سەربەخۆیی هه‌رێمی کەتەلۆنیا بەردەوام دەبم.
دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە 1ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، ئیسپانیا زۆر بە توندی رووبەڕووی ئه‌و خواسته‌ی کەتەلۆنیەکان بووەوه و چەند سەرکردەیەکی ئه‌و هه‌رێمه‌یان دەستگیر کرد، کارلۆس پۆجدیمۆنتیش رووی له ئەوروپا كرد و ئێستا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش تێده‌په‌ڕێت، كه له 25ی ئه‌یلوولی هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا تێیدا ئه‌نجامدرا، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمان و سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌شداری له پرۆسه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا كرد و توانرا ده‌نگی به‌ڵێی زیاتر له 93%ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
H.B