ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له دۆسیه‌ی تۆمه‌تباركردنی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ده‌كۆڵێته‌وه
"پارێزه‌رێك تۆمه‌ت ده‌خاته پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچوونه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، داوایان له سه‌ندیكای پارێزه‌ران كردووه، تا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان ده‌ستبكه‌وێت، كه پارێزه‌رێك ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه: به‌دواداچوونی ورد ده‌كه‌ین و له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌ران، دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانیش، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان:
دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك به‌ناوی (جه‌واد خۆشناو) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا تۆمه‌ت ده‌خاته پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچوونه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین به‌دواداچوونی ورد ده‌كه‌ین و له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پارێزه‌ری ناوبراو باسی كردووه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌داوداچوون له‌سه‌ریان. دوای ته‌واو بوونی رێكاره‌كانیش، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
26/9/2021