بۆ سێیەم هەفتەی لەسەریەك هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمه‌ریکا دادەبەزێت

بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 8 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمی کردووە

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌می كردووه‌
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌می كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی وزەی ئەمه‌ریکا بڵاویکردەوە، بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەک هاوردەی نەوتیان لە عێراقەوە کەمیکردووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 8 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابه‌زیوه‌.

بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی فەرمانگەی وزەی ئەمه‌ریکا، تێکڕای هاوردەی نەوت بۆ وڵاتەکە بە درێژایی هەفتەی رابردوو 5 ملیۆن و 6 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و لە نۆ وڵات هاوردەکراوە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 126 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە.

لە داتاکاندا هاتووە، ئەمه‌ریکا لە هەفتەی رابردوودا 42 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە عێراق هاوردەکردووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 8 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمی کردووە.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment