نێچیرڤان بارزانی: ده‌سه‌ڵات و هێزی پارتی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدایه
له شه‌ڕی داعش ئه‌وه‌ی خۆڕاگر بوو ئه‌و پێشمه‌رگانه بوون كه مێشكیان به بیركردنه‌وه‌یه‌كی پارتیانه ئاودرابوو و ئه‌و سه‌رۆكه بوو كه ماوه‌ی 3 مانگ له‌ناو ئۆتۆمبیل نووست، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر رووبه‌ڕووی ئه‌و دڕندانه ببێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر سڵاوی سه‌رۆك بارزانی به جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر و ته‌واوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه گه‌یاند، كه له‌پێناو رزگاری كوردستان شه‌ونخوونیان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی به‌دۆخێكی زۆر ناخۆشدا گوزه‌را، به‌تایبه‌ت به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: سڵاو بۆ گیانی ئه‌و ئازیزانه‌شمان ده‌نێرین كه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌ده‌ستمان داون و گوتیشی: هه‌رچه‌ند ئه‌و ڤایرۆسه هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، توانراوه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه كه‌م بكرێته‌وه و هیوادارین له‌كاتێكی زوودا كۆتایی پێبێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستخۆشی له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه به گوته‌ی خۆی، وێڕای قه‌یرانی دارایی و دۆخی تایبه‌ته‌وه ئه‌وان له ئه‌ركی خۆیان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به‌رده‌وام بوون.
هه‌روه‌ها رووی قسه‌كانی له ئاماده‌بووانی چالاكییه‌كه كرد و گوتی: پارتی سه‌ربه‌رزه كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی وه‌ك ئێوه‌یه و ده‌سه‌ڵات و هێزی پارتی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدایه و به به‌ڵگه ئه‌وه‌مان بینیوه، كاتێك له ساڵی 1975 شۆڕش نشوستی هێنا، ئه‌وه‌ی كه دواتر پارتیی زیندوو كرده‌وه، نه ئیمكانیاتی ماددی بوو نه په‌یوه‌ندییه‌كانی بوون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پارتیی گه‌ڕانده‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی، ته‌نها هێزی جه‌ماوه‌ری بوو، هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش بوو كه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی پارتی بوو و ئه‌و حزبه‌ی له حزبه‌كانی دیكه جیاده‌كرده‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژوو، له زۆر وێستگه‌دا پارتی تووشی كێشه بووه و پیلانگێڕی له دژی گێڕدراوه، به‌ڵام هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی و زاڵبوونی به‌سه‌ر كیشه‌كانیدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و پاڵپشتی دڵسۆزییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه و به‌رده‌وام له قۆناغێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر هه‌نگاوی ناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992، پارتی به‌ردی بناغه‌ی سیسته‌می دیموكراتیی له‌و وڵاته دانا، سه‌رۆكی پارتی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له كۆیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ده‌بێت كیشه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و ئه‌و شه‌ره‌فه به‌ر پارتی و جه‌ماوه‌ری پارتی كه‌وتووه.
گوتیشی: ئێمه هه‌رگیز نه‌مانگوتووه دیموكراسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ كه‌موكوڕییه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی دڵنیاین ئه‌وه‌یه، كه پارتی له‌سه‌ر رێچكه و رێبازێكی دروست ده‌ڕوات و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ئه‌و میلله‌ته هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌و دڵنیاییه‌ی ئێمه‌ش له جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان و ئه‌و كه‌سانه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ماندووبوون و قوربانیان داوه و هێزیان به ئێمه به‌خشیوه، چ له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بن یانیش ئه‌و دایكانه بن كه منداڵه‌كانیان له هه‌موو دۆخێك‌دا په‌روه‌رده كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ش كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه، هێرشه‌كه‌ی ساڵی 2014ی داعشی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه و گوتی: ئه‌وه‌نده له‌مێژ نییه ئه‌و هێرشه كرایه سه‌رمان، به‌ڵام كێ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه یه‌كه‌م به‌رگری له كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات. و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، راسته كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هاوكاری ئێمه‌یان كرد و زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆڕاگر بوو و له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان بوون، ئه‌و پیشمه‌رگانه بوون كه مێشكیان به بیركردنه‌وه‌یه‌كی پارتیانه ئاودرابوون. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رۆكه بوو كه ماوه‌ی 3 مانگ له‌ناو ئۆتۆمبیل نووست، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌و گه‌ل و جه‌ماوه‌ره رووبه‌ڕووی ئه‌و دڕندانه ببێته‌وه.