راپۆرتێك: 10 ساڵی داهاتوو ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین بازاڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌بێت
زۆرترین نمایشی ئه‌و سه‌مایه به‌ر درۆنه‌كان ده‌كه‌وێت.. وڵاتانی ناوچه‌كه پێویستییه‌كی زۆریان به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی دژه درۆنه‌كان ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
راپۆرتێك له‌باره‌ی بازاڕی فڕۆكه‌وانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك گهوهرتریت كڕیاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
له‌و راپۆرته‌دا كه له میانه‌ی كۆڕبه‌ندێك له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌لایه‌ن گۆڤاری "Aviation Week & Space Technology" ئاماده‌كراوه، ئاماژه به‌وه دراوه، "له ماوه‌ی 10 سالی داهاتوودا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازاڕ بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی پێداویستییه‌كانی فڕۆكه‌وانی جه‌نگی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی بیسته‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش قه‌باره‌ی ئه‌و بازاڕه 25 تا 30% گه‌وره‌تر ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته یه‌كێك له بازاڕه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م، كه زۆرێك له وڵاتان ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی فراوان بۆ ئاماده‌كردنی هێزه ئاسمانییه‌كانیان كردووه، پێشبینیش ده‌كرێت، قه‌باره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌م كه ئێستا پێشكه‌وتنی تێدا ده‌كرێت، پێش گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهان بكه‌ون.
راپۆرته‌كه نووسیویه‌تی: له‌و بازاڕه‌ی فڕۆكه‌وانی جه‌نگیدا رۆڵی گه‌وره به‌ر درۆنه‌كان ده‌كه‌وێت و پێشبینی ده‌كرێت له ده‌یه‌ی داهاتوودا ته‌كنه‌لۆژیای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر، به‌رنامه‌ی جۆری "loyal wingman" و پڕۆژه‌ی ته‌واوكاری له نێوان فڕۆكه‌ی ئاسایی و درۆنه‌كان بازاڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیزاین ده‌كه‌نه‌وه.
باسی ئه‌وه‌شی كردووه، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه ورد و زیره‌كانه هه‌یه، كه فڕۆكه‌كان هه‌ڵیده‌گرن و بۆمبی ئاراسته‌كراو و مووشه‌كی جۆری "ئاسمان به زه‌وی"ـیش ده‌بێته پێداویستیێكی حه‌تمیی وڵاتانی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ك وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستییان به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و دژه درۆنه‌كان ده‌بێت و ئه‌و پێویستییه‌ش بۆ ماوه‌ی 5 تا 7 سڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B