دەزگای هەواڵگری تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە قامیشلۆ راگەیاند
پێشتر ئەندامی کۆمیته‌ی ناوەندی پەکەکە بووە و لەژێر دەستی ئۆجەلان پەروەردە کراوە

K24 - هه‌ولێر:
هەواڵگری تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان لە سەر رێگەی عەلی فەرۆ لە قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێکیان ئامانج کردووە، کە ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە ناوی "ئەنگین قه‌ره ئەسەلان"ی تێدا بووە و کوژراوە، کە لەناو پەکەکە بە "حەیدەر ڤارتۆ" ناسراوە و ناویشی لەنێو لیستی سووری تیرۆر بووە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "ئەنگین قه‌ره ئەسەلان" لەژێر دەستی ئۆجەلان پەروەردە کراوە و پێشتر ئەندامی کۆمیته‌ی ناوەندی پەکەکە بووە و لە رۆژئاوای کوردستانیش بەرپرسی تەندروستی بووە.
ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ" بڵاویكرده‌وه، "ئەنگین قه‌ره ئەسەلان" له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له نه‌وه‌ده‌كانیش مه‌شق و راهێنانی له دیمه‌شق پێ كراوه و له سەرەتای ئەم ساڵانی 2000دا به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌رمینیای رێكخراوه‌كه چالاكی ئه‌نجام داوه.
ئه‌و به‌رپرسه له 2019ه‌وه چووه‌ته سووریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا بووه به‌ناو به‌رپرسیارێتی له دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل پێ سپێردراوه و داڕێژه‌ری چه‌ندین چالاكی بووه.