لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران کاروباری هاووڵاتییان رایی دەکرێت

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکات

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەکاتی راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەکاتی راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 28/9/2021، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چاویکەوت بە زیاتر لە 100 هاووڵاتی.

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ راییکردنی کارەکانی هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان، چاوی بە ژمارەیەک هاووڵاتی لە چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان كه‌وت .

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئامانج لەم کارەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، جگە لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

جێی ئاماژه‌یه‌ هەموو سێشەممەیەک هاووڵاتییان لە کاتژمێر 10 تاوەکو 12ی بەیانی، راستەوخۆ دەتوانن داواکاری و سکاڵاکانیان بگەیەنن بە ئەنجومەنی وەزیران. 

Fly Erbil Advertisment