"ئه‌لقاعیده سه‌رهه‌ڵده‌داتەوە"
"ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له جیهاندا"

K24 – هەولێر:
جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی بانگهێشتكردنی بۆ دانیشتنێكی لێژنه‌ی به‌رگری كۆنگرێس، ئاماژه‌ی بەوەدا، چالاكییه‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌ماوه‌ی كه‌متر له (12) مانگ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات.
مارك میللی راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی تاڵیبان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌لقاعیده نه‌پچڕاندووه، كه به‌رپرسن له رووداوه‌كانی (11)ـی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2001ـه، كاتێك له رێگه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هێرشكرایه سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك و باره‌گای پنتاگۆن.
سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئەوەشی خستەڕوو، واشنتن هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له جیهاندا، به‌ڵام تاڵیبان هێشتا وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی و هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی كه‌متر له 12 مانگ دووباره ئه‌لقاعیده ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و سوپایه‌ی كه له ئه‌فغانستان مه‌شقپێكران، له‌پڕ داڕما و تێكشكا، بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌كێك بته‌قێنن، رایانكرد و ئه‌فغانستانیان بۆ تاڵیبان جێهێشت.

سه‌رچاوه:BBC