19 حزب و لایەنە تورکمانییەکان دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن

"وەک خزمەتکردن بەو پێکەوەژیانەیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە"

بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور - 28/9/2021
بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەخموور - 28/9/2021

K24 – هەولێر

19 حزب و لایەنی تورکمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق رایانگەیاند، لە هەڵبژاردنی پێشوەختە  بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.

لە بەیاننامەیەکدا 19 حزب و لایەنی تورکمانییەکان ئاماژەیان بەوەداوە "تورکمان و نوێنەران و حزب و لایەنە تورکمانییەکان، وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی هەرێم، لە هەموو قۆناغە سەختەکانی کوردستان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە، لە پاراستنی پێگەی خۆیان و بەرژەوەندی گشتی. لەم کاتەدا کە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەیە و پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە پێگەی هەرێمەکەمان لە عێراق و بە هەستکردن بەو بەرپرسیاریەتیە کە لە ئەستۆی ئەو حزبانەیە،و لەبەر ئەوەی حزب و لایەنە تورکمانییەکان هیچ کاندیدێکیان نییە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەک حزب و لایەنە تورکمانییەکان بڕیارماندا دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، ئەمەش وەک خزمەتکردن بەو پێکەوەژیانەیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە،و بۆ بەهێزکردنی ئەو هاوپەیمانیە مێژووییەی نێوان لایەنە تورکمانییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان".

دەقی بەیاننامەی حزب و لایەنە تورکمانییەکان
دەقی بەیاننامەی حزب و لایەنە تورکمانییەکان