سیستانی: به به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌نگ بده‌ن
"ده‌نگده‌ران پێویسته وانه له رابردوو وه‌ربگرن"

K24 – هه‌ولێر:
ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق داوای كرد، بۆ گۆڕینی داهاتووی وڵات پێویسته روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.
نووسینگه‌ی سیستانی رایگه‌یاند، به به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ بده‌ن، كه بڕیاره له (10ـی تشرین)ـی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای كه‌م و كوڕییه‌كان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن دواجار رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و دۆخێكی باشتر.
روونیكرده‌وه، ده‌نگده‌ران پێویسته وانه له رابردوو وه‌ربگرن، سه‌نگ بۆ ده‌نگه‌كانیان دابنێن، ئه‌و ده‌ستانه‌ش دوور بخه‌نه‌وه كه گه‌نده‌ڵ و بێ توانان، له ئیداره‌دانی عێراق.
ئاماژه‌یپێكرد، پاڵپشتی له هیچ كاندیدێك ناكه‌م، ئه‌مه بۆ ده‌نگده‌ر جێده‌هێڵم، ته‌نیا جه‌خت له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق بكه‌نه‌وه.