سنوورەکانی عێراق بە رووی جیهان دادەخرێن
رێگا وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکان دەگرێتەوە

K24 - هەولێر
عێراق بۆ ماوهی سێ رۆژ سنوورهكانی بهرووی جیهاندا دادهخات،و هەموو دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسامانییەکان دەگرێتەوە.
لیژنهی باڵای ئهمنی، تایبهت به ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق بڕیاریدا، لە 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ماوهی سێ رۆژ، تهواوی دهروازهكانی وشكانی، ئاوی و ئاسمانی به رووی جیهاندا دابخات، هەروەها هاتووچۆی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش قەدەغە دەکرێت.
ئەو بڕیارە بۆ باشتر بهڕێوهچوون و پاراستنی ئاسایشی ههڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە.
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 8ی تشرینی یەکەم و دەنگدانی گشتی لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەدەچێت.
بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن و 299 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە هەڵبژاردنی پێشوەختە 8 هەزار و 273 بنکە هەن دابەشکراون بەسەر 55 وێستگە. لەم هەڵبژاردنەدا 988 هەزار کەس لە عێراق، بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن، کە لە دایکبووی 2001 و 2002 و 2003ـن.
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن، شارو شارۆچکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەر 83 بازنە دابەشکراوە. 3 هەزار و 244 کەس بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان کاندید کردووە، لەو ژمارەیەشدا 980 کاندید ئافرەتن. کە کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن، بەپێی یاسا دەبێ 25٪ واتا 83 کورسی بۆ ئافرەتان بێت.