نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزى قەتەر له عێراق گرنگترین پرسهكانی رۆژهڤیان تاوتوێ كرد
برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ قەتەر له بواره جیاوازهكاندا تاوتوێ كران

K24- ههولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/30 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خالد بن حەمەد ئەلسولەیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ قەتەر، بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و هاندانى سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنانى قەتەرى لە بوارە جیاوازهکاندا لە عیراق و هەرێمى کوردستان خرانە بەر باس.
کۆنفرانسى بەغدا بۆ هاریکارى و هاوبەشى، گرنگیى پەیوەندییەکانى عیراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

H.B