هادی عامری: دەستبەرداری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان نابین

"حەشدی شەعبیش نابێتە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس"

هادی عامری
هادی عامری

K24 - هەولێر

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان نابن و حەشدی شەعبیش نابێتە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم باڵیۆزانی بیانی لە عێراق، داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەكەن بەتایبەت ئەمەریكا و بەریتانیا، بەڵام ئەوان نایانەوێت ببنە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس.

عامری ئاماژەی بەوەشدا، دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی هێزەکانی بیانی نابن و دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکانن لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لایەنە شیعەکانی عێراق لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، داوای چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمەریکایان کردووە، ئەمەریکاش بڕیاریداوە هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.