بەرپرسی کەرکووکی پەکەکە لە قەندیل کوژرا
لەلایەن دەزگای هەواڵگری میت و سوپای تورکیاوه كراوه‌ته ئامانج

K24 - هه‌ولێر:
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری تورکیادا بۆ سەر قەندیل، بەرپرسی کەرکووکی پەکەکە بە ناوی مەهمەت خەتیب ئاریتورک، کە ناوی نهێنیی دەلیل سیرت بووە، کوژراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگای هەواڵگری میت و سوپای تورکیا ئەنجامدراوە.
هەواڵگری تورکیا ئاشكرای كرد، ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه پیلانداڕێژه‌ری چه‌ندین "هێرشی تیرۆریستی" بووه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له عه‌فرین. له 2016ه‌وه له شاری كه‌ركووك رۆڵی هه‌بووه له دابینكردنی چه‌كی قورس و مووشه‌ك بۆ په‌كه‌كه.
د.ی