تەندروستی: ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا هەیە

"شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە کۆتایی دێت"

نەخۆشخانەیەکی عێراق - فۆتۆ: رۆیتەرز
نەخۆشخانەیەکی عێراق - فۆتۆ: رۆیتەرز

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق بەدووری نازانێت شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە وڵات بکات.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە کۆتایی دێت، بەڵام دوورنییە شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکە روو لە وڵاتەکە بکات.

وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە هاووڵاتییانیش کردووە، روو لە بنکەکانی ڤاکسینکردن بکەن و ڤاکسین وەربگرن.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 کاتژمێردا 2 هه‌زار و 688 كه‌سی تووشی کۆرۆنا بوونە و 42 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

Fly Erbil Advertisment