هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەڤەڕ زیاتر لە 17 ساڵ زیندانی دەکرێت
29 کەسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە نزیکەی 9 ساڵ زیندانی دەکرێن

K24 - هەولێر
هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەڤەر لە باکووری کوردستان سزای 17 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
رەمزیە یەشار هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەڤەر لە جۆلەمێرگ، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لە کارەکەی دوور خرایەوەو زیندانیکرا، دواتر بە مەبەستی دادگاییکردنی گواسترایەوە دەرەوەی جۆلەمێرگ.
دادگای تاوانەکانی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە کەجەکە، سزای زیندانیکردنی 17 ساڵ و شەش مانگی بەسەردا رەمزیە یەشاردا سەپاند، جگە لەویش 29 کەسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە سزای 8 ساڵ و نۆ مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.