پێنج رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا

لەسەر داوای کۆمسیۆن رۆژەکانی پشوو زیادکرا

قوتابخانەیەکی سنووری پەروەردەی هەولێر - ئەرشیف
قوتابخانەیەکی سنووری پەروەردەی هەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 6ی ئەم مانگە تا 11 مانگ لە ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتە پشوو.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داوای کردووە کە چەند رۆژێک زیاتر قوتابخانەکانیان پێبسپیرین بۆ رۆژانی دەنگدان، ئەمڕۆ فەرمانێکی وەزاری لەوبارەوە دەردەچێت، لە رۆژی 6/10/2021 لە قوتابخانە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت تا 11/10/2021، رۆژی 12ی مانگ دەوام دەستپێدەکاتەوە".

وەزیری پەروەردە روونیکردەوە: "رۆژی 10ی مانگ پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، بەڵام کۆمسیۆن رۆژی 11ی مانگیش پێویستی بە ناوەندەکانی خوێندنە، بۆیە 12 مانگ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".

ئەو گوتانەی وەزیری پەروەردە لەمیانی گوتارێکیدا هات، لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە هەولێر.

Fly Erbil Advertisment