شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه له كه‌ركووك شوێنمان دیاره
به‌هۆی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كه‌ركووك دوكانێك سووتێنرا.. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاش ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات له ده‌نگ و ره‌نگی پارتی ده‌ترسێت"
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو له شاری كه‌ركووك به‌هۆی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی 1ی پارێزگای كه‌ركووك، دوكانێك سووتێنرا و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كارانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان نابێت و به‌ڵێنی چاككردنه‌وه‌ی دوكانهش به خاوه‌نی دوكانه‌كه ده‌دات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن له ده‌نگ و ره‌نگی پارتی ده‌ترسن و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه شوێنیان له كه‌ركووك و شاره‌كه دیاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر له‌و كه‌سانه خۆش بوونه كه پۆستهرهكیان دڕاندووه و سووتاندووه، به‌ڵام سووتاندنی دوكانی ئه‌و كاسبكاره، جێگه‌ی لێخۆشبوو‌ن نییه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كانی ئه‌و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ره، هه‌ندێك لایه‌نی نیگه‌ران كردووه و جه‌ختیشی كرده‌وه، نه‌یاران ده‌بێت تێبگه‌ن كه پارتی واتا ئاڵای كوردستان و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتیش قۆناغێكی دیكه له شاره‌كه ده‌ستپێده‌كات.
خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك ده‌نگده‌رێكی پارتی له كه‌ركووك سه‌رسه‌ختانه پشتگیری له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی نابێت و سوورتریش ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی كاندیدی ئه‌و حزبه له كه‌ركووك.