پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
"نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 دینار، زیاتر نییە"

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز له هه‌ولێری پایته‌خت، نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان كه كێشه‌كه ته‌كنیكی بوو و چاره‌سه‌ر كرا.
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى، بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان، کە نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دابین بکات، ئەمەش وایکرد لە لایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ.
راشیگه‌یاند، دڵنییایى بە هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتووه‌تە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار، زیاتر نییە.
روونیكرده‌وه، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێته هاووڵاتییان، ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.