وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: كاركردن له زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك به‌رده‌وامه
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی سەردانێكی مه‌یدانی ئەو زه‌ویانه، بەڵێنی دا بە ھەموو توانایانەوە کار بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بكه‌ن

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بڵاویكرده‌وه، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئیش وکارەکان، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی زه‌وییه‌كانی (8)ـی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌یپێكرد، لە سەردانەکەیاندا وەزیری شارەوانی لە گەڵ سەرۆکی شارەوانی و جێگرەکانی، بە وردی بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی پرۆسەی ئیش وکاری زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك كرد، لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان، وه‌زیری شاره‌وانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە بەڕێوەچوونی كارەكان.
پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی سەردانێكی مه‌یدانی بۆ ئەو زه‌ویانه، بەڵێنیدا بە ھەموو توانایانەوە کار بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای ھەولێری راسپارد كه خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌واوی زه‌وییه‌كان بگه‌ینن، له‌مپێناوه‌ش فەرمانگەی خزمەتگوزاریی گەڕەکی (8)ـی حەسارۆك پێكهێنرا.
