ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
"بڕیاردرا چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق، بۆ به‌دواداچوون له تاوانه‌كان و سه‌رپێچییه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق چه‌ند بڕیارێكی تازه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌ركرد، كه تایبه‌تن به تاوانه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێ رێنمایی نوێ.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی پانزده‌هه‌مدا، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر فایق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، به‌ڕێوه‌چوو، بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
راشیگه‌یاند، بڕیاردرا چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق، بۆ به‌دواداچوون له تاوانه‌كان و سه‌رپێچییه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر تووندكردن و جێبه‌جێكردنی یاسا كارپێكراوه‌كان، بۆ پاراستنی وێنه و خوودی كاندیده‌كان.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق بڕیاریدا پله‌ی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر به‌رز بكاته‌وه و جیا له پێدانی ژماره‌یه‌ك پله و پۆستی جیاواز، ئه‌مه‌ش له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی ناوبراو گفتوگۆی له‌باره‌ی پۆشینی جل و به‌رگی تایبه‌ت به دادوه‌ران كرد، جه‌خت له زه‌رووره‌تی ده‌ركه‌وتنی دادوه‌ر كرایه‌وه، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی پیشه‌ی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها نیشاندانی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
سه‌رچاوه: واع