ئه‌نقه‌ره: له ئاڤاشین باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه كۆنترۆڵ كرا
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، له ئاكامی پێكدادانی هه‌ردوولادا 12 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزێكی تایبه‌تی سوپای توركیا توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی "گرنگ"ی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی ئاڤاشین – باسیان.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، له ئاكامی پێكدادانی هه‌ردوولادا 12 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆنترۆڵكردنی ئه‌و باره‌گایه‌ی به "ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ" وه‌سفكردووه و روونیكردووه‌ته‌وه، باره‌گاكه له ناو ئه‌شكه‌وتێكدا بووه و ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه بووه له ناوچه‌كه.
شه‌ڕی په‌كه‌كه له ناوه‌ڕاستی ئابی 1984ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون.
له (23ی نیسان/ ئه‌بریلی 2021)، سوپای توركیا دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێكردووه.
لینكی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام https://t.me/Kurdistan24news