ئانۆ جه‌وهه‌ر: عه‌نكاوه ته‌نیا شارێكی مه‌سیحییه كه كریستیانه‌كان له بری ئه‌وه‌ی به‌جێی بهێڵن رووی تێده‌كه‌ن
خۆشحاڵی خۆی و خه‌ڵكی كریستیانی كوردستانی بۆ بڕیاری به قه‌زا كردنی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی و خه‌ڵكی كریستیانی كوردستانی بۆ بڕیاری به قه‌زا كردنی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه ده‌ربڕی و ستایشی ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ریشدا به زمانی سریانی و زمانی خه‌ڵكی كریستیان پیرۆزبایی له كریستیانه‌كان كردووه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه.
گوتیشی: ئه‌م بڕیاره مێژووییه و عه‌نكاوه له 1956 بووه‌ته ناحییه و زیاتر له 21 هه‌زار و 500 خێزان له عه‌نكاوه ده‌ژین و زیاتر له 7 هه‌زاریان ئاواره كریستیانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.
روونیشیكرده‌وه، له دوای 2003 جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی فه‌رمووی ده‌رگای كوردستان به رووی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری كریستیان و پێكهاته‌كان روویان له عه‌نكاوه و كوردستان كرد.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له عه‌نكاوه پێكهاته‌ی جیاجیا هه‌ن و كڵێسه‌ی جیاواز هه‌ن و په‌رستگایه‌كی سابیئه‌ی مه‌ندائی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: له دوای راپه‌ڕین، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی عه‌نكاوه‌ی كرد و فه‌رمووی عه‌نكاوه شاری برایی و ئاشتییه و ئه‌و كاتیش كۆچكردوو جه‌نابی مه‌ترانی كڵێسه فه‌رمووی به‌خێرهاتی پیاوی ئاشتی بۆ شاری ئاشتی.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ عه‌نكاوه گه‌وره‌ترین شاری كریستیانه له عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عه‌نكاوه ته‌نیا شارێكی مه‌سیحییه، كه كریستیانه‌كان له بری ئه‌وه‌ی به‌جێی بهێڵن رووی تێده‌كه‌ن.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، باسی له‌وه‌شكرد، گه‌لی كوردستان گه‌لێكی لێبورده‌یه و پێكه‌وه‌ژیان تێیدا چه‌سپاوه و حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی رۆڵی هه‌بووه له‌و بواره‌دا و ئه‌مه‌ش وایكردووه، هه‌موومان كوردستان به هی خۆمان بزانین و له هه‌ر شوێنێك بین له كوردستان هه‌موومان هاووڵاتی پله یه‌كین و له كوردستان هاووڵاتی پله دوو نین و هه‌مووان كوردستان به هی خۆمان ده‌زانین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتی: له دوای رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 جه‌نابی بارزانی نه‌مر، شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری كرده قائیمقامی چۆمان، دواتریش جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كاك فه‌ره‌نسۆی كرده پارێزگاری هه‌ولێر و ئێستاش جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی بڕیاری داوه كه خه‌ڵكی عه‌نكاوه خۆیان به‌رپرسانی خۆیان هه‌ڵبژێرن ده‌ریده‌خات كه ئێمه له كوردستان هه‌موومان یه‌كین و هه‌موومان هاوبه‌شین له به‌ڕێوبردنی ئه‌م وڵاته.
سه‌باره‌ت به ئه‌رك و رۆڵی به‌رپرسان له عه‌نكاوه، ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتی: ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێستا هه‌ن هه‌موویان گه‌نجن و به دڵنیاییه‌وه هه‌موومان پێكه‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ین و كه عینكاوه ده‌بێته قه‌زا، له سنووری خۆیدا ده‌كرێته قه‌زا له‌به‌ر پاراستنی دیموگرافییاكهی و ئه‌گه‌ر ناحیه‌ی دیكه‌ش هه‌بێت هه‌ر له سنووری خۆی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی دیموگرافی ناوچه‌كه نه‌گۆڕدرێت. كاك مه‌سرور بارزانی، بڕیاری داوه عه‌نكاوه بكرێته قه‌زا و نه‌بێته گه‌ڕه‌كێك له هه‌ولێر به‌ڵكو به شێوه‌ی خۆی بایه‌خی پێبدرێت.
بۆ ئاگاداربوون له نوێترین هه‌واڵ و زانیارییه‌كان، سه‌بسكرایبی چه‌ناڵی كوردستان 24 بكه‌ن له تێلیگرام
@Kurdistan24news