پاسەوانێکی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
پاسه‌وانێكی باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كوژراوه و له ناحیه‌ی سیراون ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، كه شوێنه‌واری چه‌قۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌یه و به ئۆتۆمبێلیش به‌سه‌ر جه‌سته‌كه‌ی كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 كاتژمێر 8ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5ی تشریینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له رووداوێكی كوشتن له ناحیه‌ی سیراون ئاگادارده‌كرێته‌وه، كه ته‌رمێك له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سیروان دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، به‌گوێره‌ی شاهێدحاڵه‌كان، قوربانییه‌كه به چه‌قۆ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراوه، ئه‌و كاته‌ی ته‌رمه‌كه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك دوای رووداوه‌كه بووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی له ناحیه‌ی سیروان كوژراوه، پاسه‌وانێكی باره‌گای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 47 ساڵه، خاوه‌نی 3 منداڵه، كه‌سوكاری كوژراوه‌كه له‌كاتكدا چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه نازانن.
شاهێدحاڵه‌كان باسیان له‌وه‌ش كرد، پاسه‌وانه‌كه‌ی باره‌گای لقی 12ی پارتی 5 چه‌قۆی لێدراوه، دوای ئه‌وه‌ش به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر لاشه‌كه‌ی كه‌وتوون، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه تا ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی لقی پارتی له هه‌ڵه‌بجه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
د.ی