نادین ماینزا: بڕیاری مه‌سرور بارزانی بۆ به‌قه‌زا كردنی عه‌نكاوه جێگه‌ی دڵخۆشییه
كۆمسیاری ئەمه‌ریکا بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، ستایشی بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
نادین ماینزا، كۆمسیاری ئەمه‌ریکا بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، ستایشی بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ به قه‌زا كردنی ناحیه‌ی عه‌نكاوه.
نادین له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: دڵخۆشبووم بە بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بەقەزا کردنی عەنکاوە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: جێگەی دڵخۆشییە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە قەزا کردنی عەنکاوەی داوە و دانیشتوانی کریستیان نشینی عەنکاوە دەتوانن بەرپرسی خۆیان هەڵبژێرن و خۆیان بڕیار لە ئیدارە و بەڕێوەبردنی عەنکاوە بدەن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە.
دوێنێ دووشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی عه‌نكاوه‌ی كرد و بڕیاری دا عه‌نكاوه بكرێته قه‌زا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌رپرسانی ئیداری و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
عه‌نكاوه، له رووی ئیدارییه‌وه تا ئێستا ناحیه‌یه و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری هه‌ولێر.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه كلدانی سه‌ر به كڵێسه‌ی كلدانی كاسۆلیكن و ده‌یان كڵێسه له ناوچه‌كه هه‌ن و له 2014ه‌وه عه‌نكاوه ناوه‌ندی كڵێسه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئاشوورییه.
— Nadine Maenza (@nadinemaenza) October 5, 2021