مونا قاوه‌چی: به‌ پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی مافه‌كانی توركمان ده‌سته‌به‌ر كراون

"پارتی دیموكراتی كوردستان، چ له‌ ئاستی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، چ له‌ ئاستی حزب وه‌كو مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌میشه‌ پشتیوانی سه‌رسه‌ختی پێكهاته‌ی توركمان بوونه‌"

مونا قاوه‌چی /  جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان
مونا قاوه‌چی / جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان

K24 - هه‌ولێر:

مونا قاوه‌چی، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، له‌باره‌ی ده‌نگدانی پێكهاته‌ توركمانییه‌كان ئاماژه‌یپێكرد، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان، ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ریان هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كورستان یاخوود له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن، كۆبوونه‌وه‌، دواتر له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتگیریان بۆ پارتی دیموكاتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، راگه‌یاند.

مونا قاوه‌چی راشیگه‌یاند، پێكهاته‌ی توركمان باوه‌ڕیان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كڕیزییه‌، ئه‌و مافانه‌ی كه‌ بۆ توركمان ده‌سته‌به‌ر كراون، به‌ پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی بووه‌، جیا له‌وه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان، چ له‌ ئاستی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، چ له‌ ئاستی حزب وه‌كو مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌میشه‌ پشتیوانی سه‌رسه‌ختی پێكهاته‌ی توركمان بوونه‌.

روونیكرده‌وه‌، ده‌نگدان به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتگیری كردنه‌ له‌ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌مه‌ لای پێكهاته‌ی توركمان گرنگه‌.

Fly Erbil Advertisment