وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکاتەوە
بڕی 350 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كرا و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، مزگەوتی گەورەی سلێمانی "مزگەوتی کاك ئەحمەدی شێخ" نۆژەن دەکرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی له مانگی ئایاری رابردوو سه‌ردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی كرد، بۆ ره‌زامه‌ندی و خه‌رجكردنی تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان كردبوو.
له راگهیندراوهكهی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هاتووه: دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار درا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی و به نووسراوێك وه‌زاره‌تی دارایی راسپێدراوه به خه‌رجكردنی تێچووی نۆژهنكردهوهكه، كه 349 ملیۆن و 680 هه‌زار دیناره.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مانگی داهاتوو دەستدەکرێت بەنۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی (مزگه‌وتی کاك ئەحمەدی شێخ) و بڕیاره‌كه جێبه‌جێده‌كرێت.


د.ی