ئه‌ڵمانیا به‌ساڵاچوویه‌كی ته‌مه‌ن 100 ساڵه دادگایی ده‌كات
پاسه‌وانی سه‌ربازگه‌ی ساكسنهاوزنی نازییه‌كان بووه

K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی به‌ساڵاچوو، كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 100 ساڵ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهان (1939 - 1945) پاسه‌وانی سه‌ربازگه‌ی ساكسنهاوزنی نازییه‌كان بووه، دادگایی ده‌كرێت.
تۆمه‌تباره به‌ساڵاچووه‌كه ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دادگای ویلایه‌تی براندنبۆرگ ئاماده ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا 3518 خاڵیان وه‌ك تۆمه‌ت خستووه‌ته پاڵ و یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه كوشتنی زیندانیانه له سه‌ربازگه‌كه.
له دادگاكه‌دا هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 100 ساڵ ئاماده ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه یه‌كێكه له رزگاربووانی سه‌ربازگه‌كه و شاهێدی دژی پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌رده‌می نازییه‌كان ده‌دات.
به گوێره‌ی لێدوانه میدیاییه‌كان له نێوان 1942 تا 1945 له‌و سه‌ربازگه‌یه‌دا 40 تا 100 هه‌زار زیندانیكراو كوژراون.
له ده‌ستپێكی ئه‌م مانگه‌دا دادگاییكردنی به‌ساڵاچوویه‌كی دیكه‌ی نازی كه ته‌مه‌نی 96 ساڵ بوو، به‌ڕێوه‌چوو و تۆمه‌تباره به‌ساڵاچووه‌كه هه‌وڵی راكردنی دا.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتد پرێس